ڤیدیۆیەكی تۆقێنەر بڵاودەبێتەوە

25/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
منداڵێكی ساوای 18 مانگ یاری بە دەمانچەیەكی راستەقینە دەكات و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەوروژێنێت.
بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبۆتەوە، منداڵێكی 18 مانگ لە شاری ئوم فەحم-ی عەرەبی لە باكوری ئیسرائیل، لەسەر سیسەمەكەی یاری بە دەمانچەیەكی راستەقینە دەكات و ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێكەوتوەتەوە.
پۆلیسی ئیسرائیل دوای ئەوەی كەسێك دەستگیردەكەن، گرتە ڤیدیۆییەكەیان دۆزیوەتەوە و دەركەوتوە هی منداڵەكەیەتی.
پۆلیسی ئیسرائیلی گومانی ئەوە لە باوكەكە دەكەن، كە بازرگانی چەك بێت و بە قاچاخ مامەڵەی پێوەدەكات.
بەگوێرەی رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل"، باوكی منداڵەكە سێ تۆمەتی ئاراستەكراوە، یەكەمیان هەڵگرتنی چەك بەشێوەی نایاسایی، دووەم بازرگانیكردن بە چەكەوە، سێیەم دروستكردنی مەترسی لەسەر منداڵەكەی.
لەوبارەیەشەوە پارێزەری پیاوەكە هەرسێ تۆمەتەكەی رەتكردوەتەوە و وتوشیەتی "ئەو دەمانچەیەی منداڵەكە یاری پێدەكات، منداڵانەیە و راستەقینە نییە". بەڵام پۆلیس سورەلەسەرئەوەی دەمانچەكە راستەقینەیە و باوكەكەش بازرگانی چەكە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group