20 ساڵی دیكە ئێرانییەكان دەبنە بەتەمەنترین نەتەوەی ناوچەكە

29/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
موحسین فاتیح جێگری سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەكان لەزانكۆی پزیشكیی تاران ئاشكرایكرد، دوای 20 ساڵی دیكە گەلانی ئێران دەبنە بەتەمەنترینی ناوچەكە.
موحسین فاتیح لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، بەپێی سەرژمێریەكان دوای 20 ساڵی دیكە گەلانی ئێران دەبنە بە تەمەنترین گەلی ناوچەكە و زۆرترین رێژەی بەتەمەنی تێدا دەبێت.
بەبڕوای سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەكان لە زانكۆی پزیشكیی تاران، چەند چالاكییەكی رۆژانەی هاووڵاتیان دەبێتەهۆی زۆربونی پیربون و پەیڕەوكردنی شێوەیەكی تەندروستی ژیانیش لەلایەن ئەو چینەوە هۆكارێكی دیكەی مانەوەیان دەبێت لە ژیاندا.
پێشتریش د.عەلی رەزا شەریفی زانای كۆمەڵایەتی ئێرانی لە سیمینارێكدا وتبوی، ژن بەشێوەیەكی گەورە چونەتە ژیانی كۆمەڵایەتی و تەنگژەكان و ئابورییەوە، هەروەها هاوسەرگیری پێشوەختیش بوەتەهۆی كەمبونەوەی رێژەی منداڵبون لە ئێراندا، بۆیە رێژەی گەنجان كەمیكردوە.
لای خۆیشیەوە شەهاد كازمپور ژنە زانای كۆمەڵایەتی ئێرانی باسی لەوەكردوە، لەكاتی شۆڕشی ئێراندا و لەساڵی 1979 ئەوانەی لە خوار تەمەنی 15 ساڵییەوە بون 46%ی دانیشتوانیان پێكدەهێنا، ئەوانەی لەسەروو 60 ساڵییەوە بوون تەنها 3% بون، بەڵام ئێستا ئەوانەی لە خوار 15 ساڵیەوەن دابەزیون بۆ 23% و رێژەی بەتەمەنەكانیش سەركەوتوە بۆ 9%، پێشبینی دەكرێت لەماوەی 20 بۆ 30 ساڵی داهاتوشدا ئەو رێژەیە سەربكەوێت بۆ 30% و لە هەر سێ‌ كەسێك، یەكێكیان بەتەمەن بێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group