عیراق.. بلۆككردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵوەشێنرایەوە

30/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
سەرچاوەكانی هەواڵی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بلۆككردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەعیراقدا لابراوە و ئێستا هاووڵاتیان دەتوانن بەكاریانبهێنن.
بەپێی زانیاری سەرچاوەكانی هەواڵی عیراق، ئەو بلۆككردنەی بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە لە عیراق خرابوە سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لابراوە و پێویست بە بەكارهێنانی پرۆگرامی تایبەت ناكات بۆ كردنەوەی .
حكومەتی عیراق لە رۆژی 2ی ئەم مانگەوە بەهۆی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی ترەوە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لە وڵاتدا بلۆككردبوو.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group