بەرشەلۆنە چارەنوسی ئەرتۆرۆ ڤیدالی یەكلاییكردەوە

30/10/2019 وەرزش

نەوا
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئایندەی ئەرتۆرۆ ڤیدالی یاریزانی هێڵی ناوەندی یەكلاییكردەوە و زستانی داهاتو دەستبەرداری نابێت.
تۆڕی هەواڵی "ئیسپن" بڵاویكردەوە، بەرشەلۆنە بیر لە فرۆشتنی ڤیدال ناكاتەوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتودا، بەڵام دەرگای كراوەیە بۆ وەرگرتنی ئۆفەرەكانی تایبەت بە ئیڤان راكیتیچ، كە نرخەكەی لە 25 بۆ 30 ملیۆن یورۆدایە.
ماوەیەكە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی چاوی بڕیوەتە ڤیدالی یاریزانی ناوەندی چیللی و بەرشەلۆنە و دەیەوێت ئەو هێڵە گرنگەی پێ تۆكمە بكات، بەڵام یانە كەتەلۆنییەكە بە دڵنیایی ئامادەنییە بەرلە تەواوبونی گریبَەستەكەی لە هاوینی 2021دا دەستبەرداری ببێت. بەڵام ئاساییە بەلایەوە راكیتیچ بە یانە ئیتاڵییەكە بفرۆشێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group