سەرتاشەكەی رۆناڵدۆ كوژرا

03/11/2019 وەرزش

نەوا
ریكاردۆ ماركێز ڤێرێرا سەرتاشی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و كەسایەتییە بەناوبانگەكانی دیكەی جیهان بە كوژراوی لە هۆتێلێكی شاری زیوریخی سویسرا دۆزرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵەكان، كارمەندێكی پاككردنەوەی هۆتێلەكە، تەرمی سەرتاشەكەی دۆزیوەتەوە و ئیدارەی هۆتێلەكەی ئاگاداركردوەتەوە و دەركەوتوە ڤێرێرا لەسەر تەختی نوستنەكەی بوە و چەند چەقۆیەكی لێدراوە.
ئەو سەرتاشە لەدایكبوی دورگەی مادێرای پورتوگالە و خەڵكی هەمان ناوچەی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە و لە ساڵی 2015وە كاتێك وێنەیەكی لە ساتی ئیشكردندا بڵاوكردەوە، وەك سەرتاشی تایبەتی بەهرەمەندەكەی یوڤانتۆس ناسراوە.
لەئێستادا دەسەڵاتدارانی سویسرا لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوە و دەیانەوێت بكوژی سەرتاشە بەناوبانگەكە بدۆزنەوە، زانیاری ئەوەشیان لایە، كە بە ماوەیەكی كورت لە كوژرانی، دەنگە دەنگ لە ژورەكەیەوە بیستراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group