خۆردی ئەلبا یەك مانگ دوردەكەوێتەوە

07/11/2019 وەرزش

نەوا
عاشقانی بەرشەلۆنە هەواڵێكی ناخۆشیان پێدەدرێت و خۆردی ئەلبای بەرگریكاری ئاست بەرزی تیمەكەیان توشی پێكان بوە و دوردەكەوێتەوە.
خۆی دۆخی بەرشەلۆنە لەم ماوەیەی رابردودا زۆر خراپە و ئیدارەی یانەكەش بەیاننامەیەكی فەرمی بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، كە ماسولكەی رانی چەپی توشی پێكان بوە و گەڕانەوەی بەندە بە زوو چاكبونەوەی.
رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی نزیك لە یانە كەتەلۆنییەكە بڵاویكردوەتەوە، كە ئەلبا 4 بۆ 5 هەفتە لە یاریگاكان دوردەكەوێتەوە.
ئەو پێكانە نوێیەی ئەلبا لە یارییەكەی بەرشلۆنە و سلاڤیا پراكی چیكی توشی بوە، كە شەوی سێشەممە لە چوارچێوەی چامپیۆنزلیگدا بەبێ گۆڵ یەكسان بون.
هەروەك ئەوە هەمان پێكانە، كە 17ی مانگی ئەیلولی رابردو لە یەكەم یاری ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە بەرانبەر بوروسیا دۆرتمۆند توشی بو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group