هیندستان.. دۆسیه‌ی مزگه‌وتی بابری له به‌رژه‌وه‌ندی هیندوسه‌كان یه‌كلایی كرایه‌وه
09/11/2019 نه‌وا
نه‌وا
رۆژی شه‌ممه له‌كاتێكدا كه به‌شێكی زۆری مسوڵمانانی جیهان سه‌رقاڵی یادكردنه‌وه‌ی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامبوون، بۆ به‌شێكی تری مسوڵمانان له هیندستان بوو به یاده‌وه‌ریه‌كی تاڵ.
دوای مشتومڕێكی ده‌یان ساڵه، دواجار دادگای باڵای هیندستان له سه‌ر دۆسیه‌ی خاوه‌نداری مزگه‌وتی مێژوویی بابری بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یدا.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگا زه‌وی ئه‌و مزگه‌وته ده‌درێته هیندوسه‌كان و له شوێنێكی تر بۆ دروستكردنی مزگه‌وت زه‌وی ده‌درێته مسوڵمانه‌كان.
مزگه‌وتی بابری كه‌وتوه‌ته شاری ئایودیا له ویلایه‌تی ئوتار پراداش و له ساڵی 1528 و له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆری گوركانه‌كان و له‌سه‌ر فه‌رمانی زه‌هیره‌دین محه‌مه‌دی بابری دروست كراوه.
مزگه‌وته‌كه له‌سه‌ر ته‌پۆڵكه‌یه‌ك دروست كراوه، كه به قه‌ڵای رام ناسراوه و هیندوسه‌كان له‌و بڕوایه‌دان كه رام یه‌كێك له خوداوه‌نده‌كانیان له‌و ته‌پۆڵكه‌یه له دایكبووه و مسوڵمانه‌كان دوای روخاندنی په‌ره‌ستگه‌ی رام ئه‌و مزگه‌وته‌یان له‌سه‌ر دروست كردووه.
بۆیه‌كه‌م جار له ساڵی 1855 هیندوسه‌كان له‌سه‌ر پرسی خاوه‌نداری ئه‌و مزگه‌وته به‌ره‌وڕووی مسوڵمانه‌كان بوونه‌وه و له ساڵی 1883 هیندوسه‌كان هه‌وڵیاندا له نزیك ئه‌و مزگه‌وته په‌ره‌ستگه‌یه‌ك بونیات بنێن، به‌ڵام له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیاوه رێگریان لێكرا.
ساڵی 1949 به‌شێك له هیندوسه‌كان په‌یكه‌ری رامیان له مزگه‌وته‌كه‌دا دانا‌و به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پشێوی و ناڕه‌زایه‌تی بۆ ماوه‌ی 35 ساڵ مزگه‌وته‌كه داخرا.
له یه‌كی شوباتی 1986دا دادگای خۆجێیی بڕیاریدا به شكاندنی قفڵی مزگه‌وته‌كه و راده‌ستكردنی به هیندوسه‌كان و ساڵێك دواتر و پاش ئه‌وه‌ی مسوڵمانه‌كانی هیندوستان لیژنه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه‌یان پێكهێنا و په‌نایان بۆ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری برد، بۆیه حكومه‌تی هیندستان له ساڵی 1988 بڕیاریدا پرسی مزگه‌وتی بابری بكاته پرسێكی نیشتمانی و دۆسیه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای باڵای وڵاته‌كه كرا.
له ساڵی 1990 نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن هیندوس روویانكرده ئایودیا بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی په‌ره‌ستگه‌ی رام بووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ی سه‌ره‌تای قوڵتربوونه‌وه‌ی ئه‌و مشتومڕه مێژووییه.
دوو ساڵ دواتر حكومه‌تی خۆجێیی ئوتارپراداش كه كه‌وتبوه ده‌ست هیندوسه توندڕه‌وه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌دا گرت و ساڵی 1992ش له‌هێرشێكی هیندوسه‌كاندا مزگه‌وتی مێژوویی بابری به ته‌واوه‌تی خاپوركرا و له ئه‌نجامی ئه‌وه‌شدا شه‌پۆلێكی توندوتیژی ئایینی هیندستانی گرته‌وه كه له دوای ساڵی 1947 و جیابوونه‌وه‌ی پكستان له هیندستان هاوشێوه‌ی نه‌بینرابوو.
به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌وه زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س كه زۆرینه‌یان مسوڵمان بوون كوژران.
سه‌رباری روخاندنی مزگه‌وته‌كه به‌ڵام هیندوسه‌كانیش نه‌یاننتوانی په‌ره‌ستگه‌ی تێدا دروست بكه‌ن.
بۆیه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه له هه‌مان ساڵدا په‌نا بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسی برا و ده‌ركه‌وت له ژێر بینای مزگه‌وته‌كه‌دا پێشتر په‌ره‌ستگه‌ی هیندوسه‌كان هه‌بووه.
ساڵی 2010 دادگایه‌كی هه‌رێمی بڕیاریدا زه‌وی مزگه‌وته‌كه له نێوان مسوڵمان و هیندوسه‌كان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان مسوڵمانان دۆسیه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای باڵای هیندستان كرا و پاش 9 ساڵ رۆژی 9 ی تشرینی دووه‌م دادگاكه كۆتا بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندی هیندوسه‌كاندا.
به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی پشێوی و نائارامی له ئه‌نجامی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا، هێزه ئه‌منیه‌كانی هیندستان رێوشوێنی توندی ئه‌منیان گرتوه‌ته به‌ر و تاڕۆژی دووشه‌ممه دوكان و بازاڕه‌كانی ئایدویا داده‌خرێن، به‌ڵام له ئێستادا دیارنییه، كه ئه‌و دۆسیه لای مسوڵمانه‌كانیش داده‌خرێت و جارێكی تر سه‌رهه‌ڵناداته‌وه.