نه‌وا
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، وڵاته‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له كوبانێ هه‌فته‌یه‌كی ده‌وێت و 600 سه‌رباز له ناوچه‌كه ده‌هێڵنه‌وه.
مارك ئه‌سپه‌ری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆبانێ له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا نزیك سنووری توركیا له‌وانه‌یه پێویستی به یه‌ك هه‌فته‌ی تر یان زیاتر هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی له‌و ناوچه‌یه بكشێنه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرایكردبوو كه توركیا نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر كۆبانێ ده‌ستپێبكات.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له كۆبانێ، دوای ئه‌وه‌دێت شه‌وی چوار شه‌ممه دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌رۆدغان، سه‌رۆكی توركیا له كۆشكی سپی كۆبوونه‌وه.