نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی زۆربوونی دیارده‌ی رفاندن له‌شاری به‌غدا به‌گشتی و به‌تایبه‌تی رفاندنی لیوایه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق بڵاوكرده‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، دیارده‌ی رفاندن به‌ناوی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه زیادی كردووه. باس لهوهشكراوه، رۆژی 12ی تشرینی دووه‌می 2019 به رۆژی روناك و له‌ناوچه‌ی چادرییه له شاری به‌غدا لیوا دكتۆر یاسر عه‌بدولجه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یمانگه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی ئاسایش و كارگێڕی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رفێنراوه و بۆ شوێنێكی نادیار براوه، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جگه له‌وه‌ی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و كرده‌وانه ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه به تاوان ناوده‌بات و ئاماژه به‌وه ده‌كات "یاسا سزای بۆ داناوه".
عادل عه‌بدولمه‌هدی داواش لهڕفێنهرهكان ده‌كات ده‌ستبه‌جێ و بێ مه‌رج ئه‌و لیوایه ئازاد بكه‌ن و به‌هه‌مان شێوه هه‌ركه‌سێكی تر كه رفێنراوه ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئازاد بكرێت، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تاوانباران و ڕفێنه‌ره‌كان ده‌زگا ئه‌منیی و دادوه‌رییه‌كان كه‌وتوونه‌ته لێكۆڵینه‌وه و پشكنین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هۆشداریشیدایه ئه‌و لایه‌نانه‌ی ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن و به‌ڵێنی به سزاگه‌یاندنیان ده‌دات له هه‌ر به‌رپرسیارێتی و ئاستێكدا بن.