لەژێر ناوی هەینی خۆڕاگری خۆپیشاندانەكانی عێراق بەڕێوەدەچن

15/11/2019 عێراق

نەوا
بڕیارە ئەمڕۆ لە ژێر ناوی هەینی خۆڕاگری خۆپیشاندانەكانی بەغدا و چەند پارێزگایەكی تری عێراق بەردەوام بن.
لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژماریەكی زۆر لە خۆپیشاندەران روویان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا كردووە و لە چەند شاریچكی باشور و ناوەڕاستی عێراقیش ئامادەكاریەكان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامن.
خۆپیشاندەران رایانگەیاندووە، تا جێبەجێ كردنی سەرجەم داواكاریەكانیان كە گرنگترینیان بریتین لە هەڵوەشاندنەوەی حكومەت و هەمواركردنەوەی دەستوورو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پێشوەختە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group