نه‌وا
رۆژنامه‌كانى ئیتاڵیا بڵاویانكرده‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى یوڤانتۆس به جدى بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه له‌كۆتایى وه‌رزدا یانه‌كه‌ى جێبهێڵێت و بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ى ریاڵ مه‌درید.
ئه‌و رۆژنامانه ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، رۆناڵدۆ دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى له پورتوگال راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یانه‌ى یوڤانتۆس كۆده‌بێته‌وه‌و ئه‌و باسه گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه، ئه‌گه‌ر هاتوو ره‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر رۆیشتنى رۆناڵدۆ ئه‌وا له مه‌درید پێشوازى لێده‌كرێت، به‌تایبه‌تى كه دواى رۆیشتنى ئه‌ستێره پورتوگالییه ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌كه یانه‌ى ریاڵ توشى كێشه بوو، هه‌روه‌ها ئاستى گۆڵ تۆماركردنى رۆناڵدۆش دابه‌زى.
به‌پێى زانیاریه‌كانى رۆژنامه‌ى "ئاس"ى ئیسپانى، ئه‌گه‌رى هه‌یه كۆتایى ئه‌م وه‌رزه بڕیارى كۆتایى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرابكرێت، هه‌روه‌ها نرخى رۆناڵدۆ له‌نێوان 50 بۆ 60 ملیۆن یورۆ ده‌بێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه رۆژنامه‌ى "تیتۆ سپۆرت" دوور له‌و هه‌واڵه بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆناڵدۆ ئاره‌زوى ئه‌وه ده‌كات یانه‌كه‌ى (یوڤانتۆس) گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ پۆڵ پۆگباى ئه‌ستێره‌ى فه‌ره‌نسى بكات و پێیوایه پێویستییان به‌و یاریزانه‌یه بۆ به‌هێزكردنى هێڵى پێشه‌وه‌ى یانه‌كه.