نه‌وا
ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكاری دیاری كورد به‌همه‌نی قوبادی پشتگیریی خۆی بۆ خۆپیشانده‌رانی شاره كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕی و ده‌شڵێت "گه‌وره‌ترین دوژمنی كورد حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه".
به‌همه‌نی قوبادی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام، به گرته ڤیدیۆییه‌ك پاڵپشتی خۆی بۆ كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربڕیوه و داوایان لێده‌كات ئیدانه‌ی حكومه‌تی ئێران بكه‌ن و به‌و رێگه‌یه داوای مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌و سینه‌ماكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كورد ده‌ڵێت: "ده‌بێت مافمان به‌ده‌ستبهێنین، گه‌وره‌ترن دوژمنی كورد حكومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه، له سه‌ره‌تای ئینقلابه‌وه تا ئه‌مڕۆ شه‌ڕ ده‌كه‌ین، له ئێستادا كه ئینقلابه یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگ مه‌وه‌ستن له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانتانه‌وه هاواربكه‌ن بۆ دروستكردنی ده‌نگ بۆ روخاندنی سیستمی ئێران".
له به‌شێكی دیكه‌ی ڤیدیۆكه‌دا به‌همه‌نی قوبادی ده‌ڵێت "مه‌وه‌ستن ئه‌حزابی كورد، ساحێب قه‌ڵه‌مه‌كان، هه‌ركه‌سێك بێت ده‌توانن له‌م رێگه‌یه خه‌بات بكه‌ن".
به‌همه‌نی قوبادی ساڵی 1969 له شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌دایكبووه، ده‌رچووی به‌شی سینه‌مای زانكۆی تارانه، ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی به‌ناوبانگی كورده، فیلمه‌كانی له فێستیڤاڵه جیهانییه‌كاندا نمایشده‌كرێت و تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ده‌ستهێناوه.