چەند وەزیرێكی كابینەی ئێستای حكومەتی عیراق دەگۆڕدرێن

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا
وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بەمزووانە دەچێتە پەرلەمان و چەند چاكسازییەكی وەزاری پێشكەش دەكات.
زاری سەعد حەدیسی وتەبێژی حكومەتی عیراق لەبارەی ئەو هەنگاوەوە رونیكردوەتەوە، سەرۆك وەزیران، لیستێك لە چاكسازی و گۆڕانكاری لە كۆمەڵێك وەزیری وەزارەتە خزمەتگوزاری و ئابورییەكان و ئەو وەزارەتانەی لە فایلی چاكسازیدان وەك بەشێك لە جێبەجێكردنی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران، پێشكەش دەكات.
وتوشیەتی "لەئێستادا هەڵبژاردنی بەشێك لە كاندیدی وەزارەتەكان تەواوبوە و تەواوبونی بەشێكی دیكەیان ماوە، هەڵبژاردنی كاندیدەكانیش بە پێی توانای پیشەیی و متمانەی سەرۆك وەزیران بە توانا و لێهاتووییان دەبێت بەبێ دەستوەردان و كاریگەری هیچ لایەنێكی سیاسی لە هەڵبژاردنیاندا".
هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە، سەرۆك وەزیرانی عیراق كە دەچێتە پەرلەمان خواستی خۆی بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری پێشكەش دەكات و داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران دەكات پشتیوانی بكات لەوەی بە پشك پشكێنەی حزبی و لایەنگیری حزبی كاندیدەكان هەڵنەبژێردرێن، كە لە حكومەتەكانی پێشووی عیراقدا بەوشێوەیە دیاریكراون.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group