نه‌وا
خۆسێ مۆرینهۆ راهێنه‌ری پورتوگالی به فه‌رمی بوه راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی و شوێنی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی گرته‌وه.
دوێنێ یانه له‌نده‌نییه‌كه به فه‌رمی ده‌ستبه‌رداری پۆچیتینۆی ئه‌رجه‌نتینی بوو، به‌یانی ئه‌مڕۆش له رێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه‌وه رایگه‌یاند، كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ كردوه.
ئیداره‌ی تۆتنهام له‌باره‌ی راهێنه‌ره پورتوگالییهكهوه ده‌ڵێت "مۆرینهۆ یه‌كێكه له سه‌ركه‌وتوترین راهێنه‌ره‌كان له جیهاندا، 25 نازناوی گه‌وره‌ی بردوه‌ته‌وه، له‌سه‌رئاستی ته‌كتیكیش به دانایی ناسراوه".
گرێبه‌سته‌كه‌ی مۆرینهۆ و تۆتنهام تا ساڵی 2023 ده‌خایه‌نێت و ئه‌ركیشی هه‌روا ئاسان نییه، به‌ڵكو ده‌بێت تیمه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه ئاستی گه‌وره‌كانی پریمه‌رلیگ و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا بكشێت، له‌كاتێكدا ئێستا له ریزبه‌ندی 14یه‌مینی پرێمه‌رلیگدایه و له 12 یاریدا ته‌نها 14 خاڵی هه‌یه.