نه‌وا
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، له تارانی پایته‌ختی ئێران هاوڵاتییه‌كی كورد به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان گیانی له ده‌ستداوه، كه باوكی دوو منداڵ بووه.
رێكخراوه‌كه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا هاتوه "له خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 17-11-2019دا هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له شه‌قامی خومه‌ینی له شاری تاران ده‌ستڕێژیان له خۆپیشانده‌ران كردووه و هاووڵاتییه‌ك گیانی له ده‌ستداوه".
رێكخراوی هه‌نگاو له رێگای سه‌رچاوه‌كانی خۆیه‌وه زانیویه‌تی، كه ئه‌و هاوڵاتییه ناوی (موحسین جه‌عفه‌رپه‌نا)یه و ته‌مه‌نی 31 ساڵ بوه و كورده، به ئه‌سڵ خه‌ڵكی شاری بیجاڕی سه‌ربه پارێزگای سنه‌یه و دانیشتووی تاران بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بنه‌ماڵه‌كه‌شی وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، باسی له‌وه‌كردوه، دوای چه‌ند رۆژێك له كوژرانی، تائێستا ته‌رمی موحسین جه‌عفه‌رپه‌نا راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته‌وه.
رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش ژنێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵی خه‌ڵكی سه‌قز به‌ناوی مینا شه‌یخی، له خۆپیشاندانه‌كانی تاران‌دا گیانی له‌ده‌ستدابو.
له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه تا ئێستا زیاتر له 100 خۆپیشانده‌ر كوژراون، زیاتر له 300ی دیكه‌ش برینداربون.