حەیدەر عەبادی داوایەك ئاراستەی ئێران دەكات

21/11/2019 عێراق

نەوا
حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانێتیی نەسڕ و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق داوا لە كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات دەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی عیراقدا نەكات.
عەبادی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (العربیە) وتی "داوا لە ئێران دەكەم بەسیاسەتەكانیدا بچێتەوە و دەستوەردان لە كاروباری عیراقدا نەكات، پێویستە لێپرسینەوە لەو لایەنە ئێرانیانەش بكات، كە دەستوەردان دەكەن".
وتیشی "ئەوەی لە راپۆرتەكەی رۆژنامەی نیویۆرك تایمزدا هاتوە، قەبارەی دەستوەردانی ئێران لە عیراقدا ئاشكرادەكات"، هەروەك تەئكیددەكاتەوە، كە وەستانیان دژی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی بەهۆی كوشتنی خۆپیشاندەرانەوەیە.
حەیدەر عەبادی تەئكیدیكردوەتەوە، كوتلەكەی سورە لەسەر لێپرسینەوە لە حكومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت، دەشڵێت "لەساڵی 2003ەوە سەركوتكردنی گەل بەو شێوەیەی ئێستا روینەداوە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group