نه‌وا
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی باس له‌وه‌ده‌كات داعش له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی عێراق بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی‌یان قۆستووه‌ته‌وه و ده‌ستی به هێرشه‌كانیان كردووه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی باسی له‌وه‌كردووه، "له ژماره‌یه‌ك له‌و ناوچانه‌ی پێشتر له داعش پاككرابوونه‌وه، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه ده‌ستیان به هێرشكردووه‌ته‌وه و سوودیان له‌و بارودۆخه سیاسی و ئه‌منییه ناجێگیره وه‌رگرتووه كه عێراق پێیدا تێده‌په‌ڕێت".
راشیگه‌یاندووه، " رۆژی یه‌كشه‌ممه له دیاله شه‌ڕێكی قورس روویداوه و چه‌كدارانی داعش هه‌وڵیانداوه بچنه ناو شاره‌كان و له رووی سه‌ربازییه‌وه بیخه‌نه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان، به‌وهۆیه‌وه 6 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و 17 چه‌كداری دیكه‌ش بریندارن ".
حه‌شدی شه‌عبی له‌باره‌ی هێرشه‌كانی داعش هۆشداریی ده‌دات و ده‌ڵێت: "چه‌كدارانی داعش له پارێزگاكانی مووسڵ و سه‌ڵاحه‌ددین و ئه‌نبار و دیاله و كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری به‌غدا ده‌ستیان به جووڵه كردووه. ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی هه‌ندێك له‌و گوند و ناوچانه بكه‌نه‌وه كه پێشتر داگیریان كردبوو".