نه‌وا
مۆسكۆ و په‌كین هێڵێكی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی سیبریا بۆ باكوری رۆژهه‌ڵاتی چینیان كرده‌وه.
ئه‌و هێڵه سێ هه‌زار كیلۆمه‌ترییه، كه به هێڵی "هێزی سیبریا" ناسراوه تا ساڵی 2025 توانای گواستنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ده‌گاته 38 ملیار مه‌تری چوارگۆشه‌ی گازی سروشتی.
روسیا و چین له ساڵی 2014 دا گرێبه‌ستێكی هاوكاریان له بواری وزه‌دا، به بڕی 400 ملیار دۆلار واژۆكرد، راكێشانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی له سیبریاوه بۆ چین به‌شێك بوو له‌و گرێبه‌سته.
هێزی سیبریا نمونه‌یه‌ك له هه‌وڵه‌كانی روسیایه بۆ هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتی بۆ ئاسیا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 دا ئه‌و وڵاته به هۆی په‌یوه‌ست كردنی دورگه قرم به خاكه‌كه‌ی، له لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواییه‌وه زنجیره‌یه‌ك سزای ئابوری به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
روسیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی جیهان كه زۆرترین یه‌ده‌گی گازی سروشتی هه‌یه و به نیازه له هه‌فته‌كانی داهاتوودا دوو هێڵی تری گواستنه‌وه‌ی گازی سروشتی بكاته‌وه، یه‌كێكیان بۆ توركیا و ئه‌ویتریان بۆ ئه‌ڵمانیا.