نه‌وا
بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه تۆمار كرد، كه نوسراوی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ساخته‌كردووه بۆ هێنانی دوگی به‌ستو.
وه‌زیری كشتوكاڵ بڵاویكرده‌وه، یه‌كشه‌ممه داوایه‌كی یاساییان پێشكه‌شی دادگا كردوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌نجامده‌ری ساخته‌كردنی نوسراو به ناوی وه‌زاره‌ت و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كه به‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی دوگی به‌ستو نوسراوه‌كه ساخته‌كرابو.
له نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵدا داوا له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر كراوه رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر كۆمپانیای (ئه‌نسكۆ) بۆ بازرگانیی گشتی بگرێته‌به‌ر له‌به‌رانبه‌ر ساخته‌كردنی نوسراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ هاورده‌كردنی دوگی به‌ستو.
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا وا بڵاوكرایه‌وه، كه كۆمپانیایه‌ك به‌نوسراوێكی ساخته‌ی وه‌زیری كشتوكاڵ، هه‌وڵی داوه 10 هه‌زار تۆن دوگی ئاژه‌ڵ هاورده‌ی هه‌رێم بكات و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵیش ده‌یه‌وێت له رێی دادگاوه بابه‌ته‌كه یه‌كلاییبكاته‌وه.