عیراق 387 پارچە ئاسەواری لە ئەمریكا وەردەگرێتەوە

09/12/2019 جیهان

نەوا
وەزارەتی رۆشنبیریی عیراق ئاشكرایكرد، 387 پارچە ئاسەواری لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا وەرگرتوەتەوە، كە پێكهاتون لە تابلۆ و پارچە تابلۆی مێژوویی و نوسینی سۆمەرییان لەسەرە.
ئەمڕۆ وەزارەتەكە لەبەیاننامەیەكدا رونیكردوەتەوە، 387 پارچە ئاسەوارەكە لەساڵی 1923دا لەشاری ئورەوە گواستراوەتەوە بۆ ئەمریكا بەنیازی چاككردنەوەیان، بەڵام تائێستا لە زانكۆی پێنسلڤانیا ماونەتەوە و نەهێنرابونەوە.
ئاسەوارەكان پێكهاتون لە تابلۆ و پارچە تابلۆ، كە بە سۆمەری لەسەریان نوسراوە و لەماوەی چەند مانگی رابردودا پەیوەندی چڕوپڕ هەبوە بۆ گەڕانەوەی ئەو ئاسەوارانە، لەكۆتاییشدا رێكەوتن كراوە بۆ هێنانەوەیان.
رۆژی هەینی رابردوو باڵیۆزخانەی عیراق ئاسەوارەكانی وەرگرتوەتەوە و لەگەڵ هەزاران پارچە ئاسەواری دیكەدا رەوانەی عیراق دەكرێنەوە و رادەستی مۆزەخانەی عیراق دەكرێن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group