نه‌وا
سه‌رۆك كۆماری عێراق له یادی سه‌ركه‌وتنی وڵاته‌كه‌دا به‌سه‌ر رێكخراوی داعش، په‌یامێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق كرد و خۆپیشانده‌ران و لایه‌نه سیاسییه‌كانیشی بانگهێشتكرد پێكه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ دیاریبكه‌ن.
له ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق كرد و رایگه‌یاند "به هه‌وڵ و قوربانیدانه قاره‌مانه‌كانی ئێوه به‌درێژای ئه‌و هه‌مو ساڵه، ئێستا ده‌توانین یادی سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه‌دا بكه‌ینه‌وه، كه هه‌ژدیهاكانی تاریكی بوبونه هۆكاری".
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا، به‌رهه‌م ساڵح روی وته‌كانی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌رانی ئێستای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵات كرد و رایگه‌یاند "له مه‌یدان و پرده‌كان پێكه‌وه‌یی دروستبكه‌ن و رێگه مه‌ده‌ن به دوژمنان مێژو و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان له‌رێگه‌ی تێكده‌رانه‌وه بشێوێنن، چونكه ئه‌وان خواسته‌كانیان بۆ عێراق و گه‌له‌كه‌ی خراپه، به هه‌وڵ وتوانای هه‌موتان با پێكه‌وه ئه‌م رێگه‌ی چاكسازیی دامه‌زراوه‌كانمان ته‌واوبكه‌ین و به دامه‌زراندنی حوكمێكی سه‌ركه‌وتو كه‌موكوڕیه‌كان پڕبكه‌ینه‌وه".
سه‌رۆك كۆماری عێراق له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا بانگهێشتی هه‌ریه‌ك له خۆپیشانده‌ران و لایه‌نه سیاسیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردوه، "تا پێكه‌وه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا كه گره‌نتی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكات.