ئیسرائیل سێیەم هەڵبژاردن لە كەمتر لە ساڵێكدا بەخۆیەوە دەبینێت

12/12/2019 جیهان

نەوا
پەرلەمانی ئیسرائیل خۆی هەڵوەشاندەوە و لە مانگی ئاداری ساڵی داهاتودا دووبارە هەڵبژاردنی گشتی بەڕێوەدەچێت، بەوەش لەماوەی كەمتر لە ساڵێكدا سێیەم هەڵبژاردن رێكدەخرێت، چونكەك هیچ حزبێك نەیتوانی حكومەت پێكبهێنێت.
شەوی رابردوو پەرلەمانی ئیسرائیل ناسراو بە (كنێست)، دەنگی بە پرۆژەیاسایەكی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی خۆی دا، بەشێوەیەك كە 94 ئەندام دەنگیان بە پرۆژەیاساكە دا و هیچ دەنگێك دژی نەبو.
دوای خۆهەڵوەشاندنەوەی كنێست، بڕیارە لە مانگی ئاداری 2020دا هەڵبژاردنێكی دیكەی گشتی بەڕێوەبچێت.
خۆهەڵوەشاندنەوەی كنێستی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت، كە هەریەكە لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆكی پارتی لیكود و بینی گانتس سەرۆكی هاوپەیمانێتیی شین-سپی نەیانتوانی زۆرینەی پەرلەمانی دەستبخەن و حكومەت پێكبهێنن، دواتریش رەئوڤین ریڤلین سەرۆكی ئیسرائیل مۆڵەتی 21 رۆژی دا بە كنێست بۆ دیاریكردنی كاندیدێك بۆ پێكهێنانی حكومەت، بەڵام ئەویش نەیتوانی ئەو كارەبكات، بۆیە ناچار خۆی هەڵوەشاندەوە.
ئەوەش سێیەم هەڵبژاردنی گشتییە لە ماوەی كەمتر لە ساڵێكدا لە ئیسرائیل رێكدەخرێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group