نوێترین توێژینه‌وه، كه له كۆریایى باشوور ئه‌نجامدراوه ده‌ریخستوه ئه‌و ژن و مێردانهى بارى داراییان باشه یاخود سه‌رمایه‌دارن به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌متر منداڵدهخهنهوه یان هه‌ر نیانه.
به پێى پێگه‌ى "شوسن ئیلبو" %40 هاوسه‌ران له وڵاتانى ئاسیا، كه له ماوه‌ى پێنج ساڵى ڕابردوو ژیانى هاوسه‌ریان پێك هێناوه خاوه‌نى منداڵ نین و منداڵیان دروست نه‌كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌سته‌ى ئامارى كوریایی باشوور ئاشكرایكردوه، هه‌رچی سه‌رچاوه‌ى داهاتى هاوسه‌ره‌كان باشتر بێت خواستیان زیاتر ده‌بێت بۆ نهخستنهوهى منداڵ.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو بڕیارى منداڵ خستنه‌وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر كارى ژن و مێرده‌كه ده‌بێت ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به‌وه‌ى كه خاوه‌ن یه‌كه‌ى نیشتهجێبونبن یان كرێنشینبن.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه %64.8ى ئه‌وانه‌ى خاوه‌نى منداڵن كرێنشینن، به‌ڵام رێژه‌كه له‌و كه‌سانه‌ی خاوه‌نی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی خۆیانن دابه‌زیوه بۆ %56 ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه واده‌دنرێت كه ئه‌وان ئاسوده‌ترن و ئاماده‌یى زیاتریان هه‌یه بۆ منداڵ خستنه‌وه .
جیا له‌وه سه‌رژمێرییه‌كان ژماره‌یه‌كى سه‌رسورهێنه‌ری تریشیان نیشانداوه %48.6 له‌وانه‌ى هاوسه‌رگیریان كردووه و داهاتى ساڵانه‌یان 85 هه‌زار دۆلاره خاوه‌نى منداڵ نین .
هه‌روه‌ها هه‌ندێ له خانمانى كۆریایى باشوور ده‌ترسن له‌وه‌ى بڕیارى منداڵ دروستكردن بده‌ن چونكه وا لێی ده‌ڕوانن منداڵ خستنه‌وه ژیانى پیشه‌ییان تێكده‌دات و ده‌یانكاته كابانى ماڵه‌وه بۆ گرنگیدان به منداڵه‌كانیان.
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خواستی هاوسه‌ران بۆ منداڵخستنه‌وه له كۆریای باشور، كۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه ببێته كۆمه‌ڵگایه‌كی پیر و به‌ساڵاچوو، له‌ورووه‌شه‌وه حكومه‌تی سیئول هانی هاوڵاتیانی ده‌دات منداڵ بخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یان گه‌نج ببێته‌وه و ده‌ستی كاریش زیاتر بێت.