نه‌وا
سه‌یرانگه‌ی بلكیان له قه‌زای پێنجوێن به سروشته دڵڕفێنه‌كه‌ی له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا، گه‌شتیارێكی زۆر بۆ خۆی راده‌كێشێت.
له‌كاتی بارینی به‌فردا، سه‌یرانگای بلكیان، كه له باشوور له‌گه‌ڵ گوندی بوزان و له خۆرهه‌ڵات له‌گه‌ڵ گوندی سه‌رنه‌وان و له خۆرئاوا له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌ی پێنجوێن هاوسنوره، دیمه‌نێكی دڵڕفێن و سه‌رنجڕاكێشی ده‌بێت، ئه‌وه‌ش وایكردوه گه‌شتیارێكی زۆری عه‌ره‌ب و كورد له‌شاره‌كانی دیكه‌وه بۆی بچن.
نامیق فه‌تاح سه‌عید، كه ماوه‌ی سێ ساڵه به قه‌دپاڵی سه‌یرانگه‌ی بلكیان-ه‌وه دوكانێكی كردۆته‌وه و له‌وێدا چا و پاقله و ئاو ده‌فرۆشێت، له دوای نیوه‌ڕۆ ده‌چێته سه‌ر كاره‌كه‌ی و تا ئێواره له چایخانه‌كه‌یدا ده‌مێنێته‌وه، به‌رده‌وام له خزمه‌تی گه‌شتیاراندایه، ئه‌و به‌ده‌م چا تێكردنه‌وه باسی له‌وه‌كرد، كه له هه‌موو وه‌رزه‌كاندا گه‌شتیار سه‌ردانی ناوچه‌ی بلكیان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له به‌هار و هاویندا كه گه‌شتیاران بۆی ده‌چن. هه‌روه‌ها له‌كاتی بونی به‌فردا رۆژانه نزیكه‌ی 200 ئۆتۆمبێل سه‌ردانی سه‌یرانگه‌كه ده‌كه‌ن.
نامیق فه‌تاح كه له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی باوباپیرانی ئه‌و شوێنه بچوكه‌ی كردوه‌ته چایخانه و له‌وڕێیه‌وه خزمه‌تی گه‌شتیاران ده‌كات، ده‌ڵێت "له دامێنی ئه‌م شاخه‌وه، كه ناوی بلكیانی لێنراوه، چوار كێڵگه هه‌ن، ئاسك كوڵێن، چوارباخ و چه‌ند باخێكی دیكه، له پشته‌وه شاخی ئاسك كوڵێن هه‌یه، له‌به‌رده‌می دیمه‌نی پێنجوێن به‌رده‌سته".
نامیق فه‌تاح-ی ته‌مه‌ن 52 ساڵ باس له‌وه ده‌كات، كه گه‌شتیاران ده‌چن رۆژانه چایه‌ك ده‌خۆنه‌وه و خۆیان گه‌رمده‌كه‌نه‌وه، به‌خێزانیی ده‌چن و هه‌ندێكیان ده‌مێننه‌وه و ده‌شڵێت ''له هاویناندا شوێنی كه‌پر هه‌یه بۆ خێزان و گه‌شتیاران، له ناوه‌ڕاست و باشوره‌وه گه‌شتیار رووی تێده‌كات، هه‌ندێكیان ئێوارانی پێنجشه‌ممه دێن و لێره ده‌مێننه‌وه و پاش به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له ئێواره‌ی هه‌ینیدا ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
نامیق كه له‌گه‌ڵ دوو كوڕیدا دوكانه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، باس له‌وه‌ده‌كات گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب به كاتی به‌فر روده‌كه‌نه ناوچه‌كه، كه پله‌ی گه‌رمی له زستاندا ده‌چێته ژێر سفره‌وه.
بیلال كه‌ریم حه‌سه‌ن، كه گه‌شتیارێك بوو به‌هۆی به‌فره‌وه بۆ بینینی دیمه‌نه دڵرفێنه‌كه‌ی بلكیان رووی كردۆته پێنجوێن، ده‌ڵێت "خه‌ڵكی سه‌یدسادق-م و به‌هۆی به‌فربارینه‌وه به خێزانیی روومان كردۆته بلكیان. هاتین سه‌ردانی ئێره بكه‌ین، چونكه ئه‌م ناوچه‌یه سروشتێكی زۆر جوان و دڵرفێنی هه‌یه، بۆیه زوو زوو سه‌ردانی ده‌كه‌ین".
بیلال باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه هه‌ركات بواریان هه‌بێت، له‌كاتی پشوه‌كاندا، زیاتر له‌دوای نیوه‌ڕۆوه سه‌ردانی بلكیان و ناوچه‌ی پێنجوێن ده‌كه‌ن.
له سه‌یرانگای بلكیان منداڵانیش حه‌ز به یاری ده‌كه‌ن له‌نێو به‌فردا، بۆیه به‌شێكی زۆری گه‌شتیاران منداڵان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه سه‌یرانگاكه.
باڤین بیلال كه‌ریم دانیشتوی سه‌یدسادقیش، كه خوێندكاری پۆلی پێنجه‌میی بنه‌ڕه‌تییه وتی، هاتووین بۆ بلكیان بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌تۆپه‌ڵ بكه‌ین.
هه‌روه‌ها شاخه‌وان قادر مه‌جید (ته‌مه‌ن 33) یه‌كێكی دیكه بوو له گه‌شتیارانی بلكیان، كه باس له‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیدا چونه‌ته پێنجوێن بۆ میوانیی و ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م گه‌شتی زستانه‌یانه بۆ ناوچه‌كه و ده‌ڵێت "لێره له‌م سه‌رمایه‌دا فڕوجاو، گۆشتی قه‌ل و قاز زۆر خۆشه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی زستانه‌كه‌ی سه‌خته خه‌ڵك دار به‌كارده‌هێنن بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه كه داری به‌ڕووه، چونكه دره‌نگ له سوتاندندا ته‌واو ده‌بێت".
پێنجوێن یه‌كێكه له شارۆچكه دێرینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆمه‌ڵێك چیا و گردۆڵكه و ده‌شتی كشتوكاڵی ئاودار پێكهاتووه و پردی كه‌وڵۆز سنوری نێوان قه‌زای پێنجوێن و سه‌ید سادقه و له گوندی ته‌ڕاته‌وه‌نه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به گوندی میشیاوی سه‌ر سنوور كۆتایی دێت، 96 كیلۆمه‌تر له باكووری خۆرهه‌ڵاتی شاری سلێمانییه‌وه دوره، هه‌زار و 317 مه‌تر له ئاستی ده‌ریاوه به‌رزه، تێكڕای باران له ساڵێكدا له پێنجوێن 900 میلیمه‌تره. روبه‌ری سه‌رجه‌م قه‌زای پێنجوێنیش بریتییه له هه‌زار و 129 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه و ناوچه‌یه‌كی سه‌خته‌و پله‌كانی گه‌رما له زستاندا زۆرجار بۆ ژێر سفر داده‌به‌زێت.