فراكسیۆنی بەدر خۆپیشاندەران بە وەرگرتنی پارە تۆمەتبار دەكات

21/01/2020 عێراق

نەوا
فراكسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عیراق، ئیدارەی ئەمریكا بە هاندانی خۆپیشاندەران بۆ هێرشكردنە سەر دامەزراوە حكومییەكان تۆمەتبار دەكات، بە ناراستەوخۆ خۆپیشاندەران بە وەرگرتنی پارە تۆمەتبار دەكات.
حەسەن شاكر سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر لە پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریكا لەڕێگەی پێدانی پارە بە هەندێك لایەن هەوڵی دروستكردنی پشێوی لە عیراق دەدات.
سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر، ئەمریكاش تۆمەتباردەكات بەوەی، لەگەڵ نزیكبوونەوەی خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی هەینیی داهاتوو، ئەمریكییەكان لە رێگەی گۆڕینی خۆپیشاندانی ئاشتییانە و سوتاندنی دامەزراوە گشتی و تایبەتەكان، كار لەسەر تێكدانی بارودۆخی عێراق دەكەن.
بۆ یەكەمجارە فراكسیۆن و لایەنێكی سیاسیی عیراق، بە ناراستەوخۆ خۆپیشاندەرانی عیراق بە وەرگرتنی پارە و جوڵێنراو لەلایەن ئەمریكاوە تۆمەتبار بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group