سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق له‌كار كه‌وتنی دادگاكه‌ی راگه‌یاند

23/01/2020 عێراق

نه‌وا
به‌ هۆی خانه‌نشینبوونی قازییه‌كی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق و تێكچوونی رێژه‌ی یاسایی پێویست له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق له‌كار كه‌وتنی دادگاكه‌ی راگه‌یاند.
دادوه‌ر فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق له‌ نوسراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، چیتر دادگای فیدراڵیی عیراق ناتوانێ بریار بدات، ئه‌مه‌ش به‌ هۆی تێكچوونی رێژه‌ی یاسایی پێویست له‌ناو ئه‌نجومه‌نی دادگاكه‌، دوای ئه‌وه‌ی قازی فاروق سامی خانه‌نشین كرا. 
له‌نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "هیچ ده‌رچه‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی نیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group