نه‌وا-كاروان مه‌حمود
له نوسراوێكدا كه رۆژی پێنج شه‌ممه به واژۆی قازی فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عیراق ده‌ركراوه ئه‌وه راگه‌یه‌ندراوه، به‌هۆی خانه‌نشینكردنی دادوه‌رێكی ئه‌ندامی دادگای باڵای فیدراڵی له‌مه‌ودوا هه‌ر بڕیارێك له دادگاكه‌وه ده‌ربچێت، له ڕووی یاساییه‌وه هیچ پشتیوانییه‌كی نییه و نایاساییه، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش ده‌ڵێت: "به‌فه‌رمی هیچ شتێك به ئێمه نه‌گه‌یشتووه".
له‌وباره‌یه‌وه رێبوار هادی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، تا ئێستا به‌فه‌رمی هیچ شتێك به ئێمه نه‌وتراوه‌و ئاگادار نیم له‌وه‌ی باس ده‌كرێت گوایه بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی به‌هۆی خانه‌نشین بوونی دادوه‌رێكی دادگاكه‌وه‌و نائاسایین و نوسراوه‌كه‌ش ته‌نها له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد، بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندیمان به لیژنه‌ی یاسایی كردووه له په‌رله‌مانی عیراق هیچ نوسراوێكی له‌وجۆره‌ش ره‌وانه‌ی لیژنه‌كه نه‌كراوه‌و تاوه‌كو به‌فه‌رمیش نوسراوه‌كه ره‌وانه‌ی ئێمه نه‌كرێت ناتوانین هیچ شتێكی له‌باره‌وه بڵێین.