نه‌وا
له سه‌رتاسه‌ری جیهان توندوتیژی به‌رامبه‌ر به زیاتر له یه‌ك ملیار ژن ئه‌نجامدراوه و ژنانیش نایانه‌وێت له دژی ئه‌و توندوتیژییه بێده‌نگ بن، بۆئه‌وه‌ش كه‌مپینی '#ملیارێك راده‌په‌ڕن' داوای له ژنان كرد رۆژی 14ی شوبات "رۆژی ڤالانتاین" بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
له سه‌رتاسه‌ری جیهان له سێ ژن له دژی یه‌كێكیان توندوتیژی و فشار، په‌لاماردان و ده‌ستدرێژی و كرده‌وه‌ی نه‌شیاو روویانداوه.
ئه‌مساڵ داوا له ملیارێك ژن و هه‌روه‌ها پیاوان كراوه، كه له رۆژی ڤالانتاین له دژی توندوتیژی بوه‌ستنه‌وه.
كه‌مپینی '# OBR ملیارێك راده‌په‌ڕن' داوای كردووه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بڵێن، "ئیدی به‌سه، با كۆتایی به توندوتیژی بهێنرێت" و له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
رۆژی ڤالانتاین
ملیارێك راده‌په‌ڕن (OBR - One Bîllîon Rîsîng)، كه‌مپینێكی جیهانییه و له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی رۆژی ڤالانتاین (رۆژی خۆشه‌ویستی)، ئه‌یلولی 2012 له‌لایه‌ن ئێڤا ئینسلیر فیمینست و نوسه‌ری درامای ئه‌مریكیییه‌وه دامه‌زراوه، له رۆژی 14ی شوباتی 2013شدا یه‌كه‌م چالاكیی خۆی ئه‌نجامدا، كه‌مپینه‌كه له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا تا هات گه‌وره‌تر بوو، هه‌موو ساڵێك له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا سه‌دان هه‌زار كه‌س به‌شداری له كه‌مپینه‌كه‌دا ده‌كه‌ن. چالاكییه‌كانی ساڵی 2016 به ناوی (Rise for Revolution) 'راپه‌ڕین بۆ شۆڕش' رێكخران.