وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق: 12 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ میسر هه‌نارده‌ ده‌كرێت

13/02/2020 عێراق

نه‌وا
به‌پێی رێككه‌وتنێك كه‌ له‌ نێوان عیراق و میسردا واژۆكراوه‌، له‌ ساڵی داهاتودا بڕی (12) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ عیراقه‌وه‌ بۆ میسر هه‌نارده‌ ده‌كرێت.
عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند، رێككه‌وتنێك له‌ نێوان عیراق و میسر واژۆكراوه‌ به‌ ناردنی (12) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بۆ قاهیره‌ له‌ماوه‌ی ساڵێكدا. وتوشیه‌تی: "ئه‌گه‌ر عیراق له‌ توانایدا هه‌بێت ئه‌و ژماره‌یه‌ زیاتریش ده‌كرێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وت راشیگه‌یاندووه‌، چه‌ندین رێككه‌وتن له‌نێوان عیراق و میسڕ ئه‌نجامدراوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمپانیای میسری له‌ بواری نه‌وتدا له‌ عیراق كارده‌كه‌ن.
عاسم جیهاد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی عیراق به‌ دۆخێكی ناله‌باری سیاسی تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ زیادكردنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و هه‌نارده‌ نه‌وتییه‌كانمان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group