نه‌وا
چوار رۆژی دیكه له ئێران هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س كاندیدبونیان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
رۆژی 21ی ئه‌م مانگه، 11هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانیش خۆپاڵاوتنی زۆر كه‌س ره‌تكرایه‌وه، به جۆرێك له كۆی 290 كاندیدی ریفۆرمخوازه‌كان، 230 كه‌سیان ره‌تكراونه‌ته‌وه.
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا 55 ملیۆن كه‌س ده‌نگ بۆ 290 كورسیی په‌رله‌مانی ئێران ده‌ده‌ن، به‌جۆرێك 14 هه‌زار كه‌س داوای خۆپاڵاوتنیان پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی پاراستنی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تیی كردبو، به‌ڵام ئه‌و ئه‌نجومه‌نه شه‌ش هه‌زار و 800 كه‌سیانی ره‌تكرده‌وه و ریفۆرمخوازه‌كانیش رایانگه‌یاند، 90%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێشكه‌شكراون، پاڵێوراوبونیان ره‌تكراوه‌ته‌وه.
زۆرترین ناونوسین بۆ خۆپاڵاوتن له رۆژهه‌ڵا تی كوردستان تۆماركراوه و 29 په‌رله‌مانتاری كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و 29 كورسییه 354 كه‌س خۆیان پاڵاوتوه.
به‌هۆی ئه‌و یاسا و ده‌ستوره‌ی بۆی دانراوه، حزبه‌كان ناتوانن به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن و ته‌نها ده‌توانن پشتیوانی له پاڵێوراوه‌كان بكه‌ن، حزبه‌كان رێگایان پێدراوه وه‌ك به‌ره و هاوپه‌یمانی به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ك حزب نا.
له ئێران هه‌شت حزب به‌ره‌یه‌كیان دروستكردوه و ناویان ناوه 'هاوپه‌یمانیی ئێران' و هه‌ندێك حزبی ریفۆرمخوازیشیان له‌ناودایه.