ئێران.. پرۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمان بەڕێوەدەچێت

21/02/2020 جیهان

نەوا
پرۆژەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی یانزەهەمینی پەرلەمانی ئێران دەستیپێكرد.
كاتژمێر هەشتی بەیانی بە كاتی تاران هەڵبژاردنی خولی یانزەهەمینی پەرلەمانی ئێران دەستیپێكرد.
لە هەڵبژاردنەكەدا نزیكەی 58 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و حەوت هەزار و 157 كەس خۆیان پاڵاوتووە.
بەهۆی ئەوەی زۆرینەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێران، بەتایبەتی سەرجەیم حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان هەڵبژاردنەكەیان بایكۆت كردووە، پێشبینی دەكرێت رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە پرۆسەكەدا كەمتر لە 50% بێت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group