نه‌وا
وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی جوگرافی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه.
به‌پێی رێنمایی ژماره حه‌وتی وه‌زاره‌تی دارایی كه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ئیمزای له‌سه‌ر كردوه، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه كاری پێ ده‌كرێت و بڕی پاره‌كه‌ش به‌پێی شوێنه‌كان جیاوازه.
به‌پێی ڕێنماییه‌كه بڕی شه‌ست هه‌زار دینار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنه دوره‌كان كارده‌كه‌ن خه‌رج ده‌كرێت، هه‌روه‌ها بڕی په‌نجا هه‌زار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له گونده‌كان، بڕی چل هه‌زار دینار بۆ ئه‌وانه‌ی له سه‌نته‌ری ناحیه‌كانن، بڕی سی هه‌زار دینار بۆ ئه‌وانه‌ی له‌سه‌نته‌ری قه‌زاكان و بڕی بیست هه‌زاریش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌نته‌ری پارێزگاكان كارده‌كه‌ن، خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌ك، ده‌رماڵه‌ی جوگرافی بۆ فه‌رمانبه‌ران خه‌رجده‌كرێت.