نه‌وا
نوسه‌رێكى دیارى ئه‌ڵمانى ده‌ڵێت، كورده‌كان شه‌ڕى دژى رێكخراوى داعشیان كرد و وڵاته‌كه‌یان له ژماره‌یه‌كى بێكۆتا دوژمن رزگارى بوه، ئایا ناتوانین شه‌ڕى دژى ڤایرۆسى كۆرۆنایان پێبكه‌ین؟
ئه‌و نوسه‌ره كه ناوى تۆبیاس هوچ-ه، له ئه‌كاونتى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه
"كورد رێكخراوى داعشى به‌زاند، هه‌روه‌ها وڵاته‌كه‌یان له ژماره‌یه‌كى بێكۆتا دوژمن رزگارى بوه، ئایا ناتوانین شه‌ڕى دژى ڤایرۆسى كۆرۆنا به كورد بكه‌ین؟ له‌وانه‌یه ئه‌وه سودى هه‌بێت و كار بكات".
ئه‌و نوسه‌ره ئه‌ڵمانیه له پۆستێكى تردا پێشنیار بۆ ئه‌وانه ده‌كات كه له‌ماڵه‌وه ده‌مێننه‌وه و خۆیان كارانتین كردوه و بێزارن، كتێبێك بخوێننه‌وه كه ناوى "كوردستان"ه و خۆى نوسیویه‌تى، ته‌ئكیدیش ده‌كاته‌وه كتێبه‌كه‌ى له 5 ئه‌ستێره 4.95 ئه‌ستێره‌ى به‌ده‌ستهێناوه له فرۆشتندا و یه‌كێكه له كتێبه زۆر باشه‌كان له ئه‌ڵمانیا.