نه‌وا
ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له جیهاندا دروستكردووه كه به‌هۆی ده‌ركردنی چه‌ندین بڕیار بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، كه‌رته گرنگه‌كان په‌كیان كه‌وتووه و له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك وڵات له كێبركێ دان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی دژبه ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) به‌جۆرێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر خوله‌كانی تۆپی پێ دروستكردووه كه پاڵه‌وانێتییه‌كانی تۆپی پێ له سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ورووپا هه‌ڵپه‌سێردراون، ئه‌وه‌یش زیانی زۆری دارایی به یانه گه‌وره و بچووكه‌كانی تۆپی پێ گه‌یاندووه.
ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ هه‌روه‌ك چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازرگانی و ئابووری دروستكردووه، به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر وه‌رزش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و توپی پێ به تایبه‌تی دروستكردووه، به تایبه‌تیتریش كه سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به تۆپی پێ هه‌ڵپه‌سێردراون.
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، گورزی گه‌وره به‌ر تۆپی پێ كه‌وتووه، یه‌كیتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا سێریا ئا-ی تا سێی مانگی داهاتوو دواخست، هه‌روه‌ها یه‌كێتییه‌كانی تۆپی پێی ئیسپانیا، ئینگلته‌را، فه‌ڕه‌نسا هه‌مان بڕیاریان داوه و وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی توركیاش، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه وه‌رزشییه‌كانی راگه‌یاند.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، زیانێكی زۆری دارایی به یانه گه‌وره و بچووكه‌كانی تۆپی پێ گه‌یاندووه و به‌هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی یارییه‌كانه‌وه، داهاتی یانه‌كان كه‌مبووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌وه رۆژنامه‌ی "میرۆر" بڵاویكرده‌وه كه له ئه‌نجامی راگرتنی پریمێر لیگ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، 150 ملیۆن پاوه‌ند زیان به یانه‌كان ده‌گات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكردووه ئه‌گه‌ر پریمێر لیگ بۆ ئه‌م وه‌رزه، هه‌ڵبوه‌شێته‌وه زیانه‌كان ده‌گاته 750 ملیۆن پاوه‌ند.
هاوكات به‌پێی ژماره‌یه‌ك راپۆرتی ئیتاڵیا، به‌هۆی هه‌ڵپه‌ساردنی خولی سێریا ئا تا ئێستا 28 ملیۆن یورۆ زیان به‌ر یانه‌كان كه‌وتووه كه یوڤێنتوس زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه و گه‌یشتووه‌ته 110 ملیۆن یورۆ.
هه‌روه‌ها تۆڕی "كادینا كۆپی" بڵاویكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا زیانه‌كانی وه‌رزه‌ی لا لیگا ده‌گاته 700 ملیۆن یورۆ.
له‌ئێستادا زۆربه‌ی یانه گه‌وره‌كانی تۆپی پێ پلانیان داناوه مووچه‌ی یاریزانان و كارمه‌نده‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
له‌وباره‌وه به‌رپرسانی یانه‌كانی تۆپی پێی ئیتاڵیا داوایان له كارگێریی یانه‌كانیان كردووه كه مووچه‌ی یاریزانه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه، چونكه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگرتنی یارییه‌كانه‌وه، یانه‌كانیان زیانی زۆریان كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌نێوان 20 بۆ 30 له‌سه‌دای مووچه‌ی یاریزانانی یانه‌كانی تۆپی پێ كه‌م ده‌كرێته‌وه.