پەرلەمانتارێك: بەهۆی كۆرۆناوە هەوڵی ئازادكردنی تیرۆریستان و تاوانباران دەدرێت

پێش 1 هەفتە عێراق

نەوا
بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عیراق هۆشداری دەدات لە ئازادكردنی تاوانباران و تیرۆریستان بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە و دەڵێت "ئەوانە لە ڤایرۆسەكە مەترسیدارترن".
زیادی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "سەرمان سوڕماوە لە داواكاریەكان بۆ ئازادكردنی تاوانباران و تیرۆریستان لە گرتوخانەكانی عیراقدا".
رونیشیكردوەتەوە، دادگای عیراقی دەتوانێت بڕیاری ئازادكردنی ئەوانە بدات، كە تاوانیان دژی گەلی عیراق ئەنجامنەداوە، بەڵام ڤایرۆسی تیرۆریستان و تاوانباران زۆر لەناوبەرترە بۆ كۆمەڵگەی عیراقی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەوەشی رونكردوەتەوە، چەند هەوڵێك هەن بۆ ئازادكردنی تیرۆریستان لە گرتوخانەكاندا ئەوەش بەبیانوی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام زۆرێك لەوانە تاوانی وەحشیگەرانەیان دژی گەلی عیراق ئەنجامداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group