ئه‌سه‌دى: به‌رهه‌م ساڵح سیاسه‌تى "ئێسك شكاندن" له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ شیعییه‌كاندا په‌یڕه‌وده‌كات

25/03/2020 عێراق

نه‌وا
خالید ئه‌سه‌دى سه‌ركرده‌ له‌ ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێت "سه‌رۆك كۆمار سیاسه‌تى "ئێسك شكاندن" له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ شیعییه‌كاندا په‌یڕه‌وده‌كات".
ئه‌سه‌دى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، دواى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌م ساڵح زۆرینه‌ى شیعه‌ى تێپه‌ڕاند و عه‌دنان زورفى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عیراق راسپارد، سیاسه‌تى "ئێسك شكاندن" په‌یڕه‌وده‌كات.
وتیشى "په‌یوه‌ندییه‌كانى شیعه‌ و كورد و سوننه‌ جۆرێك له‌ شڵه‌ژان تێیدا رویداوه‌، كاندیدكردنی زورفیش به‌پێچه‌وانه‌ى بۆچونى زۆرینه‌ى شیعه‌ بوه‌".
هه‌رچه‌نده‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی عه‌دنان زورفی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌سڕ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق راسپێردراوه‌، به‌ڵام تائێستا له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی شیعه‌وه‌ ره‌تده‌كرێته‌وه‌ و هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی كابینه‌كه‌شی زۆر سست و لاوازه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group