نه‌وا
له لیبیا یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، كه توشبووه‌كه له سعودیه‌وه و له‌ڕێگه‌ی تونس-ه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
ناوه‌ندی نیشتيمانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان له لیبیا ئاشكرایكرد، پشكنین بۆ هاووڵاتیه‌كی وڵاته‌كه كراوه، كه گومانی توشبوون به كۆرۆنای لێكراوه، ئه‌نجامه‌كه‌ی به پۆزه‌تیڤ هاتۆته‌وه و ده‌ركه‌وتووه توشبووی كۆرۆنایه.
توشبووه‌كه پێشتر له سعودیه‌وه و له‌ڕێگه‌ی وڵاتی تونسه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
له‌لایه‌كی تره‌وه و تایبه‌ت به ئاماره‌كانی قوربانییانی كۆرۆنا له ته‌واوی جیهان، تا ئێستا ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه 423 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، نزیكه‌ی 19 هه‌زار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه و زیاتر له 109 هه‌زار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.