پێشبینى كۆتاییهاتنى په‌تاى كۆرۆنا دەكرێت..به‌منزیكانه‌!

25/03/2020 هەمەڕەنگ

نه‌وا
مایكڵ لیفینت خاوەن خەڵاتی نۆبڵ، كە پێشتر پێشبینی گەشەسەندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردبوو لە چین، پێشبینی ئەوەشدەكات بەمنزیكانە ئەو پەتایە لە جیهاندا كۆتایی پێبێت.
رۆژنامەی "لۆس ئەنجلیس تایم"ی ئەمریكی ئاماژەی بە وتەیەكی مایكڵ لیفینت زانای كیمیا لە زانكۆی ستانفورد كردوە، كە وتویەتی "بەمنزیكانە هەموو شتێك باش دەبێت"، هەروەها پێشبینی كۆتاییهاتنی ئەو ڤایرۆسەیە دەكات.
لە مانگی دووی رابردو ئەو زانایە پێشبینی گەشەسەندنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە چین كردبوو، تائێستاش سەرجەم پێشبینیەكانی راست دەرچون.
هەروەها پێشبینی گەشەسەندن، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە، دەستپێكردن و كۆتاییهاتنی، ژمارەی گیانلەدەستدانی كردبو، كە بەگوێرەی  پێشبینییەكانی 80 هەزار كەس لە چین توشی پەتاكە دەبن و سێ هەزار و 250 كەسیش گیانلەدەستدەدەن، داتاكانیش تەئكید لە راستی پێشبینییەكانی ئەو زانایە دەكەن، بەجۆرێك لەو وڵاتە 81 هەزار توشبوو تۆماركراوە و سێ هەزار و 200 كەسیش گیانیانلەدەستداوە.
بەپێی پێشبینییە نوێیەكانی ئەو زانایەش، بەمنزیكانە پەتای كۆرۆنا لە سەرجەم ناوچەكانی جیهاندا كۆتاییێدێت، ئەوەی لەئێستاشدا گرنگە ئەو ترس و شڵەژانەی هەیە، كۆنتڕۆڵ بكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group