عیراق.. تووشبونی 30 كەسی تر بە كۆرۆنا راگەیەنرا

پێش 2 هەفتە عێراق

نەوا
وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی 30 گومانلێكراوی تووشبوون بە كۆرۆنا ئەرێنی بووە، باسی لەوەشكرد، 14 كەسی تریش چاكبوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراق، نۆ لە تووشبوەكان لە بەغدان، هەشتیان لە هەرێمی كوردستان و ئەوانی تر لە پارێزگاكانی بەسرە، كەربەلا، كەركوك، نەجەف، دیوانیە و موسەننان.
سەبارەت بەوانەشی چاكبوونەوە رایگەیاندووە، پێنج حاڵەتیان لە سلێمانی، سێ لە بەسرە، دوو لە بەغدا و دوو لە نەجەف و لەهەریەك لە دیالە و كەربەلاش یەك كەس چاكبونەوە.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، دوو حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە كەركوك و بابل تۆمار كراون.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group