ئەمریكا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

26/03/2020 جیهان

نەوا
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "بەرەنگاربونەوەی تیرۆر"، سزای ئابوری بەسەر 15 كەسایەتی و پێنج دامەزراوەی ئێراندا سەپاندوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە پێگەی خۆی بڵایكردووەتەوە تێیدا ئەوەهاتووە، وڵاتەكەی سزای ئابوری بەسەر پێنج دامەزراوەی ئێرانیدا سەپاندوە، كە لە بوارەكانی بارگاویكردن، بازرگانی، بنیاتنان و بەرهەمهێنانی ماددە كیمییایەكاندا كاردەكەن.
هەروەك وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "بەرەنگاربونەوەی تیرۆر" لە وڵاتەكەیدا 15 كەسایەتی ئێرانی خستە ریزی سزا سەپێنراوەكانی وڵاتەكەیەوە. 
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، ئەو دامەزراوە و كەسایەتیانە پاڵپشتی دارایی گروپە تیرۆرستییەكانی ناوچەكە دەكەن لەجێگەی گەلی ئێران، ئەوان ئەو گروپانەیان لە پێشینەی كارەكانیانداناوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group