نادال: جۆكۆڤیچ پێویستی بە "ڤاكسینی كۆرۆنا" هەیە

09/05/2020 وەرزش

نەوا
رافائیل نادال ئەستێرەی تێنسی سەرزەویی ئیسپانیا و جیهان پێیوایە نۆڤاك جۆكۆڤیچ-ی ركابەری پێویستی بە "ڤاكسینی كۆرۆنا" هەیە بۆئەوەی درێژە بە یاریكردن بدات ئەگەر بەرپرسانی یارییەكە بڕیاربدەن بە بەكارهێنانی ڤاكسینەكە لە كاتی بەردەستبونیدا.
نادال بە رۆژنامەی "لا فوز دی گالیسیا"ی ئیسپانی وتوە "جۆكۆڤیچ و سەرجەم یاریزانان پێویستە پابەندی بنەماكان بن ئەگەر دواجار بڕیاردرا پاڵەوانێتییەكانی تێنسی سەرزەوی دەستپێبكەنەوە".
هەروەها نادال پێداگری دەكات لەسەرئەوەی پێویستە گوشار لە كەس نەكرێت بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا و دەبێت هەمووان ئازادبن بۆ هەڵبژاردنی ئەوەی خۆیان دەیانەوێت، بەڵام ئەگەر بەرپرسانی تێنس بڕیاریان دا "ڤاكسین بۆ گەشتكردن" و "پاراستن"ی هەمووان لە پاڵەوانێتییەكاندا بەكاربهێنرێت، ئەوا دەبێت هەموو یاریزانان پابەندبن.
بۆ ئەوەش نمونەی لەسەر جۆكۆڤیچ هێناوەتەوەو دەڵێت "لەوكاتەدا، پێویستە جۆكۆڤیچ ڤاكسینەكە وەربگرێت ئەگەر ویستی بەردەوام بێت لەسەر یاریكردن لە بەرزترین ئاستدا..بە هەمان شێوە بۆ خودی خۆم".
بەمدواییانە جۆكۆڤیچ دژایەتی خۆی بۆ ڤاكسینی دژە كۆرۆنا راگەیاند و وتی "ئەگەر بە زۆرەملێ-ش بێت بۆ گەشتكردن رازی نابم بە وەرگرتنی..بەڵام ئامادەم بۆچونی خۆیشم بگۆڕم".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group