نیوكاسڵ ئۆفەرێك پێشكەش بە گاریس بەیڵ دەكات

پێش 2 هەفتە وەرزش

نەوا
یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت تیمی تۆپی پێ-یەكەی نوێبكاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەك یاریزانی نوێ لە خۆی كۆدەكاتەوە.
لەوبارەیەوە ماڵپەڕی "دیفنسا سەنتراڵ"ی ئیسپانی هەواڵێكی بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەی بەوەكردوە، یانە ئینگلیزییەكە بەنیازە 60 ملیۆن یورۆ بخاتە بەردەم ریاڵ مەدرید بۆ ئەوەی دەستبەرداری گاریس بەیڵی وێڵزی ببێت.
ماڵپەڕەكە پێشبینی دەكات ریاڵ مەدرید بەو ئۆفەرە رازی بێت بۆئەوەی بەیڵ-ی لە كۆڵ ببێتەوە و چیتر ئەو موچە زەبەلاحەی پێنەدات، كە مانگانە بۆی دیاریكراوە.
هەروەها ئاماژەی بەوەكردوە، بەیڵ دەتوانێت ئەو موچەیەی ئێستای لە ریاڵ مەدرید، كە ساڵانە 15 ملیۆن یورۆیە، بە هەمان شێوە لە نیوكاسڵ یونایتد وەریدەگرێت.
شازادە محەمەد بن سەلمان جێنشینی پادشای سعودیە نزیكبۆتەوە لەوەی یانەی نیوكاسڵ بە 400 ملیۆن پاوەند بكڕێت و تەنها رەزامەندی رابیتەی پرێمەرلیگی ماوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group