نه‌وا
ژنێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵ، كه به هۆی جه‌ڵته گیانی له‌ده‌ستدابوو، پاش 18 كاتژمێر له شوێنی تایبه‌ت به مردوان، زیندو ده‌بێته‌وه.
ئاژانسی میهری ئێرانی له زاری عه‌بدولڕه‌زا شه‌هبازی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆی زانسته پزیشكییه‌كانی لوڕستان رایگه‌یاند، خانمێكی ته‌مه‌ن 42 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی ده‌مرێت، ده‌گوازرێته‌وه بۆ ساردخانه، به‌ڵام كاتێك پزیشكی داد بۆ پشكنینی ته‌رم و ده‌ركردنی مۆڵه‌تی ناشتن ده‌چنه ئه‌وێ، ده‌بینن كه ئه‌و خانمه هه‌ناسه ده‌دات.
شه‌هبازی وتویه‌تی:"دوای ئه‌وه ئه‌و خانمه ده‌گوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید مه‌ده‌نی خوڕماوا و تیمی پزیشكی ئه‌و خانمه‌یان زیندو كرده‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئێستا ئه‌و ژنه له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید مه‌ده‌نی خه‌وێندراوه و باری ته‌ندروستیی جێگیره.