نه‌وا
وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مریكا "پێنتاگۆن" ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ى له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى عیراقییه‌وه ده‌ستگیركراوه جێگره‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى پێشوى داعش بێت و سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانى عیراقیش به‌هه‌مان شێوه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه.
شه‌وی رابردو شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیى عیراق بڵاویكرده‌وه، (ته‌ها به‌كر غه‌سانى) ناسراو به (عه‌بدولناسڕ قه‌رداش) پاڵێوراو بۆ جێگرتنه‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى سه‌ركرده‌ى پێشوى رێكخراوى داعشیان ده‌ستگیركردوه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌واڵه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى به‌رگریى عیراق به كه‌ناڵی "سكای نیوز"ی راگه‌یاندوه، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیركراوه پاڵێوراوى شوێنگره‌وه‌ى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادى نییه.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی CNNی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منیى عیراقى پێیانڕاگه‌یاندوه، ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیركراوه پاڵێوراوی جێگره‌وه‌ى به‌غدادى نییه و ئه‌و كه‌سه نییه، كه كراوه به خه‌لیفه‌ى رێكخراوی داعش.