نه‌وا
بانكى ناوه‌ندیى عیراق ئاشكرایكرد، قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه زه‌ره‌رمه‌ندبون ده‌ستیپێكردوه و له رێگه‌ى پێدانى ئه‌لیكترۆنیه‌وه پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بانكى ناوه‌ندیى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به پشتبه‌ستن به بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانى پلاندانان و كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، دواى ته‌واوكردن و ئاماده‌كردنى بنكه‌ى زانیاریه‌كانى تایبه‌ت به‌وانه‌ى سودمه‌ندده‌بن له مینحه‌ى تایبه‌ت به زیانلێكه‌وتوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا، پێدانى مینحه‌كه ده‌ستیپێكردوه.
باس له‌وه‌شكراوه، پێدانى مینحه‌كه له رێگه‌ى پێدانى ئه‌لیكترۆنى و هێڵه‌كانى مۆبایله‌وه ده‌بێت، كۆمپانیاكانى مۆبایل ده‌ستیانكردوه به كردنه‌وه‌ى هه‌ژمار بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى مینحه‌كه ده‌یانگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌یه‌وه خه‌رج بكرێت.
بانكى ناوه‌ندى ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، له رێگه‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه، كه له وڵات‌دا بڵاوبونه‌ته‌وه، كاره‌كه جێبه‌جێده‌كرێت و ئه‌وه‌ى سودمه‌ند ده‌بێت، راكێشانى ئه‌و پاره‌یه‌ى وه‌ریده‌گرێت، هیچ تێچویه‌كى له‌سه‌رنابێت.