جارێكى دیكه‌ چیرۆكى نه‌یمار و به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتاییهات

پێش 1 هەفتە وەرزش

نه‌وا
رۆژنامه‌یه‌كى ئیسپانى ئاشكرایده‌كات، جارێكى دیكه‌ چیرۆكى گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌یمار بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ كۆتاییهات و رادیۆیه‌كى هه‌مان وڵاتیش چه‌ند هۆكارێك بۆ دورخستنه‌وه‌ى ئه‌ستێره‌ به‌رازیلییه‌كه‌ له‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ئاشكراده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ى "ماركا"ى ئیسپانى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، چیرۆكى گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌یمار دا سیلڤاى به‌ڕازیلى بۆ یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ جارێكى دیكه‌ كۆتایى هاتوه‌ و له‌گه‌ڵ یانه‌ى پاریس سان جێرمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ رادیۆى "كادینا سێر"ى مه‌دریدى ئاشكرایكردوه‌، ته‌گه‌ره‌ كه‌وتوه‌ته‌ رێى گرێبه‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى نه‌یمار بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ و ته‌گه‌ره‌كانیش تایبه‌تن به‌ بوارى دارایى و هونه‌ری.
رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئیداره‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌دوری ده‌زانێت نه‌یمار بگوازنه‌وه‌ له‌م وه‌رزه‌دا و پێیانوایه‌ چه‌ندین یاریزانیان بۆ لاكانى یاریگا هه‌یه‌ وه‌ك "ترینكاو، كویادۆ، دیمبڵى و فاتى" بۆیه‌ پێویستیان به‌ نه‌یمار نییه‌.
رادیۆ ئیسپانییه‌كه‌ ئه‌وه‌شى باسكردوه‌، له‌ئێستادا كارى له‌ پێشینه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ گواستنه‌وه‌ى لاوتارۆ مارتینێزى ئه‌رجه‌نتینى و هێرشبه‌رى یانه‌ى ئینته‌رمیلانى ئیتاڵییه‌.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group