منداڵەكانی جەمال خاشقچی لە بكوژانی باوكیان خۆشبوون

22/05/2020 جیهان

نەوا
یەكێك لە كوڕەكانی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودی كە لە كۆسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ كوژرا، رایگەیاند، لە بكوژانی باوكیان خۆشدەبن.
سەڵاح خاشقچی لە تویتێكدا بە نوێنەرایەتی لە بنەماڵەكەی لە بەیاننامەیەكدا كە لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، رایگەیاندووە، لەسەروبەندی جەژنی رەمەزاندا لە بكوژانی باوكیان خۆشدەبن.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئایەتێكی قورئان لە بارەی پاداشتكردنی كەسانی لێبوردە لە لایەن خوداوەندەوە، رایگەیاندووە، لە بكوژانی باوكیان خۆشدەبن و پاداشتی خۆیان لە خوداوەند وەردەگرن.
هەر چی خەدیجە چەنگیز دەستگیرانی جەمال خاشقچیە دژایەتی خۆی بۆ ئەو بڕیارەی بنەماڵەی خاشوقچی دەربڕیوە.
ساڵی 2018 جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی بەرهەڵستكاری سعودی بە مەبەستی مامەڵەی هاوسەرگیریەكەی سەردانی كۆنسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئیستەنبوڵ كردبوو، بەڵام هەر لەوێ كوژرا.
حكومەتی سعودیە سەرەتا نكۆڵی لەوەكرد، كە ئەو رۆژنامەنوسە لە ناو كۆنسوڵخانەكەیدا كوژرابێت، بەڵام دواتر باسی لەوەكرد، ژمارەیەك كارمەندی هەواڵگری بە بێ فەرمانی سەرووی خۆیان ئەو كارەیان كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group