نه‌وا
لیژنه‌ى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دانى سه‌ربه رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوا له فه‌ره‌نسا ده‌كات رێوشوێن بگرێته‌به‌ر بۆ رێگه‌گرتن له جێبه‌جێكردنى سزاى له‌سێداره‌دانى ئه‌و چه‌كداره فه‌ره‌نسیانه‌ى رێكخراوى داعش، كه له عیراقدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
لیژنه‌كه له نامه‌یه‌كدا بۆ نه‌بیل بودى پارێزه‌رى ئه‌و چه‌كداره فه‌ره‌نسیانه باسى له‌وه‌كردوه، لیژنه‌كه داواى له ده‌وڵه‌تى فه‌ره‌نسا كردوه له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆیدا سه‌رجه‌م رێوشوێنه پێویست و لۆژیكییه‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنى گیان و ده‌رونى ئه‌و چه‌كداره سزادراوانه و رێگه‌گرتن له له‌سێداره‌دانیان.
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌دا هاتوه "پێویسته فه‌ره‌نسا به‌رده‌وام و به‌بێ دواكه‌وتن ئه‌و رێوشوێنانه به رێكخراوه‌كه بگه‌یه‌نێت، كه له‌وباره‌یه‌وه ده‌یگرێته‌به‌ر".
پێشتر پارێزه‌رى ئه‌و چه‌كدارانه نامه‌یه‌كى بۆ لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناردبو و تێیدا باسى بارودۆخى ئه‌و چه‌كداره ده‌سته‌به‌سه‌ركراوانه‌ی داعشی كردبو، كه سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه. رونیشیكردبوه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆیی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و فه‌ره‌نساش ئه‌و بارودۆخه ده‌زانێت، به‌ڵام هیچ جوڵه‌یه‌كى نه‌كردوه.