نه‌وا
سێیه‌م كه‌شتیی نه‌وتی ئێران گه‌یشته به‌نده‌ره‌كانی ڤێنزوێلا، بێ ئه‌وه‌ی تائێستا ئه‌مریكا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رانبه‌ر به‌و كه‌شتیانه هه‌بێت.
له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه، پێنج كه‌شتیی نه‌وتی ئێرانی، كه چه‌ند به‌رهه‌مێكی نه‌وت و گازیان هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و ڤێنزوێلا به‌ڕێ كه‌وتن، ئه‌مه‌ش سه‌رباری سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر تاران و رێگریكردن له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوو كه‌شتیی نه‌وتیی ئێران گه‌یشتونه‌ته دوو به‌نده‌ری ئه‌و وڵاته، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی ڤێنزوێلاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و نه‌وته‌كانیان به‌تاڵده‌كرێت، كه‌شتیی سێیه‌میش گه‌یشتوه‌ته كه‌ناراوه‌كانی تایبه‌ت به ناوچه‌ی ئابوریی وڵاته‌كه.
له‌ئێستادا دوو كه‌شتیی نه‌وتی ئێران ماون بگه‌نه كه‌ناراوه‌كانی ڤێنزوێلا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له كه‌شتییه‌كان تا ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه گرفتیان بۆ دروستبكرێت، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌مریكا ره‌خنه‌ی له‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌ردوو وڵاته‌كه گرتبوو، به‌و پێیه‌ی تاران و كاراكاس سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.