حەسەن حوسنی یەكێك لە دیارترین سینەماكارە میسرییەكان كۆچی دوایی كرد

30/05/2020 هەمەڕەنگ

نەوا
حەسەن حوسنی ئەكتەری دیاری میسری شەوی رابردو لە تەمەنی 88 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.
سەرچاوەكانی هەواڵی میسر بڵاویانكردوەتەوە، حەسەن حوسنی بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانەی "دار فوئاد" لە قاهیرەی پایتەخت كۆچی دوایی كردوە ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردو بەهۆی تێكچونی باری تەندروستییەوە براوەتە نەخۆشخانە.
حەسەن حوسنی لە 15-10-1931 لەدایكبوە و 88 ساڵ ژیاوە، لە چەندین كاری سینەمایی و تەلەفزیۆنی بەشداری كردوە و سەرەتا بە كاری شانۆیی دەستی بەكاری هونەری كردوە.
ئەو هونەرمەندە دیارە میسریە لە تەمەنی هونەریی خۆیدا چەندین خەڵاتی سینەمایی بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2018دا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی قاهیرەی سینەمایی بەهۆی ئەو مێژوە درێژەی لە خزمەتی هونەردا هەیبو، خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
لە دیاریترین دراما تەلەفزیۆنەكان كە بەشداربوە تێیدا بریتین لە "رأفت الهجان" و"بوابة الحلواني" و"سلطانة المعز" و "أبو جبل"    هەروەها لە دیارترین فیلمەكانی "المغتصبون" و"المواطن مصري" و"القاتلة" و"السيد كاف" و"سارق الفرح" و"ناصر 56".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group